رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆلێجی ئیمپێریال لە بەریتانیا دەریدەخات رۆژووگرتن دەبێتە هۆی رێکخستی پەستانی خوێن.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، رۆژووگرتن بۆ کەسانی تەندروست و ئەوانەشی کە پەستانی خوێنیان بەرزە، سوودی دەبێت و پەستانی خوێن بە شێوەیەکی کاتی دادەبەزێنێت.
د. رامی ئەلجەعفەر، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە قوتابخانەی تەندروستیی گشتی لە زانکۆی ئیمپێریال دەڵێت، "رۆژووگرتن بۆ ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە، سوودبەخشە".
دکتۆر رامی دەشلێت، "سەرەڕای جیاوازییەکەیان، کاریگەریی رۆژووگرتن لە مانگی رەمەزان هاوشێوەی کاریگەرییەکانی رۆژووی پچڕ پچڕە".
بەگوێرەی مایۆکلینیک، رۆژووگرتن هۆکاری لەدەستدانی کێش، باشبوونی هەرس، بەهێزبوونی مێشک و تەمەندرێژییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ