رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە زانکۆی میکگێڵ لە بەریتانیا ئاشکرای دەکات، جگەرە، ڤەیپ و نێرگەلە بۆ خانمان مەترسیدارن، بەرهەمەکانی تووتن ئەگەری تووشبوونی خانمان بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان زیاددەکەن.
لە توێژینەوەکەدا هاتووە، بەرهەمەکانی تووتن ئەگەری منداڵبوونی پێشوەختە پێنج ئەوەندە زیاددەکەن و بۆ خانمانی سەروو 35 ساڵیش مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزدەکەنەوە.
ئاڕۆن ساموێل سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، "پەیوەندی راستەوخۆ هەیە لە نێوان شێرپەنجەی ملی منداڵدان و جگەرەکێشاندا، مەترسییەکان زۆر جیدین".
بە گوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیرکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، ساڵانە نزیکەی 11 هەزار و 500 خانم بە تووشبووی شێرپەنجەی ملی منداڵدان تۆماردەکرێن و نزیکەی چوار هەزاریشیان گیانلەدەستدەدەن.
بەپێی کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی، پشکنینی رۆتینی بۆ شێرپەنجەی ملی منداڵدان لە تەمەنی 25 ساڵییەوە دەستپێدەکات و دوای تەمەنی 25 ساڵی بە پێویستی دەزانێت کە هەر پێنج ساڵ جارێک پشکنینەکە بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ