رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی پەیمانگەی پزیشکی هاوارد هیوز لە ئەمریکا دەریدەخات، هەڵمژینی دووکەڵی ئاگر زیان بە تەندروستیی مێشک دەگەیێنێت بەهەمان شێوەی جۆرەکانی دیکەی پیسبوونی هەوا.
بە گوێرەی توێژینەوەکە، لە ژینگەی پیس و دووكەڵاویدا دەشێت گەردیلەی ورد'PM2.5' هەڵبمژرێت بۆ ناو سییەکان و تێکەڵی خوێن ببێت، بەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و سییەکان و تووشبوون بە لەبیرچوونەوە زیاددەبێت.
د، ماریا کاریلۆ، سەرۆکی کۆمەڵەی تووشبووانی لەبیرچوونەوە لە ئەمریکا دەڵێت، ''مانەوە لە ژینگەی پیس و دووکەڵاوی و هەڵمژینی ئەم گەردیلە بچووکانە، ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە بەڕێژەی 21٪ زیاددەکات''.
بە گوێرەی رێکخراوی یونیسێف، پیسبوونی هەوا هۆکاری مردنی 8.1 ملیۆن کەسە لە ساڵی 2021، هەروەها دووەم هۆکاری گیانلەدەستدانی دانیشتووانی جیهانیش بووە.
بەپێی داتاکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، عێراق لە ریزی شەشەم پیسترین وڵاتانی جیهاندایە و هەولێر و سلێمانی دووەم و سێیەم پیسترین شاری عێراقن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ