کۆمپانیای ئەسترازێنیکا لە ئەورووپا سەرجەم ڤاکسینەکانی کۆرۆنا دەکشێنێتەوە

08-05-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی

کۆمپانیای ئەسترازێنیکای بەریتانی رایدەگەێێنێت، دەستیان کردووە بە کشانەوەی ڤاکسینی کۆڤید-19 لە سەرانسەری جیهان بەهۆی زیادبوون و بەردەستبوونی ڤاکسینی نوێ لەلایەن کۆمپانیا و وڵاتانی جیهانەوە.
 
کۆمپانیای ئەسترازێنیکا ئاماژە بەوەدەکات، بەرهەمهێنان و فرۆشتنی ڤاکسینی جۆری ڤاکسزێڤریا کە دژی کۆرۆنا بەکاردەهات رادەگرێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیاکە رایگەیاند، ڤاکسینی جۆری دیکە بەردەستن و بەکارهێنەرانی ڤاکسینەکەیان کەمبووەتەوە.
 
تەنانەت ئەوەش رووندەکاتەوە کە زێدەڕۆیی لە زیادبەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، بووەتەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر ڤاکسینەکەیان بەناوی ڤاکسزێڤریا Vaxzevria.
 
بە گوێرەی راپۆرتە میدیاییەکان، دەرمانسازێک کە لەو کۆمپانیایە کاردەکات پێشتر لە دادگە دانی بەوە داناوە، ڤاکسینەکە کاریگەریی لاوەکی وەکو خوێنمەین و کەمبوونەوەی ژمارەی پەڕەکانی خوێن دروستدەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە