رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی کۆمپانیای ئیلی لیلی لە ئەمریکا دەریدەخات، بەپێی شیکارییێکی نوێی تاقیکردنەوە کلینیکیەکان، دەرمانی 'Tirzepatide' کە بەشێوەی دەرزی بۆ کێشدابەزاندن بەکاردەهێندرێت لە خانمدان باشتر کاردەکات.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ژەمەکانی تێرزێپەتاید کێشی جەستە لە خانمان و پیاواندا کەمدەکەنەوە، بەڵام ئەنجامەکان دەریانخستووە کە خانمان 25%ی کێشی جەستەیان دابەزیوە کاتێک بە تیرزپەتاید چارەسەرکراون، لەکاتێکدا پیاوان 19%ـی کێشی جەسەتەیان دابەزیوە.
دکتۆر لویس-ئیمیلیۆ گارسیا، سەرپەرشتیای توێژینەوەکە دەڵێت، ''دەرمانەکە لە هەردووک رەگەز کاردەکات، بەڵام خانمان زیاتر تووشی سکچوون و رشانەوەبوون دوای بەکارهێنان بەراورد بە پیاوان''.
بەگوتەی کۆمپانیایێکی بەرهەمهێنەری دەرمانی کێشدابەزاندن، سەلامەتیی بەکارهێنەرانیان لەلا گرنگە و هەموو ئەنجامە نەرێنییەکانی توێژینەوە و دەرخستەکانیش بە هەند وەردەگرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ