رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی WHO رایدەگەیێنێت، ئەمرۆ رۆژی جیهانی پێشگیریکردنە لە هەوکردنی جگەر و تەوەری ئەمساڵی پێشگیریکردن لەم نەخۆشییە بریتییە لە 'ئێستا کاتی کردەوەیە'.
بە گوێرەی ئەم رێکخراوە، لە رۆژی جیهانی پێشگیریکردن لە هەوکردنی جگەر کار لەسەر هۆشیارکردنەوەی زیاتری خەڵک لە هەوکردنی جگەر، خۆپاراستن، دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە دەکرێت و نوێترین رێکارە خۆپارێزییەکان و رێنماییە تەندروستییەکان دەربارەی هەوکردنی جگەر باسدەکرێن.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژە بەوەدەکات، هەر 30 چرکە جارێک کەسێک بەهۆی نەخۆشیێکی پەیوەندیدار بە هەوکردنی جگەر گیانلەدەستدەدات، بۆیە گرنگە کارەکان خێراتر بکرێن لەسەر باشترکردنی خۆپاراستن، چارەسەرکردن و رزگارکردنی ژیانی خەڵک.
ئاماری WHO دەریدەخات، نزیکەی 304 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا هەوکردنی جگەری جۆری B یان Cـیان هەیە و ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس بەهۆیەوە گیانلەدەستدەدەن.
بە گوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC، هەوکردنی جگەر هەوکردنێکی ڤایرۆسییە، یه‌كێكه له نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له جیهان هه‌یه، پێنج جۆری هەن بریتیین لە 'A,B,C,D,E'، ئەگەر بە زووی چارەسەر نەکرێن دەشێت ببنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی درێژخایەنی جگەر و شێرپەنجەی جگەر.
نیشانه‌كانی هه‌وكردنی جگه‌ر:
به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش (تا)
بێتاقه‌تی و نه‌مانی ئاره‌زوی خواردن
سكچون، رشانه‌وه و ئازاری سك
گۆڕانی ره‌نگی میز بۆ ره‌نگێكی زه‌ردی تاریك
زه‌ردوویی
رێگەکانی خۆپاراستن:
وه‌رگرتنی ڤاكسین و كوتاوهكان له‌كاتی خۆیدا
به‌كارهێنانی ئاوی پاك و شوشتنه‌وه‌ی سه‌وزه و میوه
ده‌ستشوشتن پێش سه‌رئاو و دوای سه‌رئاو و گرنگیدانی زیاتر به پاكوخاوێنی
خۆپاراستن له به‌كارهێنانی ده‌رزی و ئه‌و ئامێرانه‌ی كه دڵنیا نین له پاكوخاوێنییان
خۆپاراستن له سێكسی نادڵنیا و دووربوون لە سێكسكردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی تووشبوو
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ