توێژینەوەک: ملیارەها کەس لە جیهاندا کێشەی کەمیی تەواوکەرە خۆراکییەکانیان هەیە

08-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی هاوبەشی سکوڵی پزیشکیی هارڤارد و هاوپەیمانیی جیهانی بۆ باشترکردنی خۆراک دەریدەخات، زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی جیهان ئاستی ناتەواوی چەندین مادەی خۆراکییان هەیە کە پێویستن بۆ تەندروستیی جەستە. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، خانمان زیاتر کەمیی یۆد، ڤیتامین B12 و ئاسنیان هەیە لەکاتێکدا پیاوان زۆرتر تووشیی کەمیی کالیسیۆم، زینک، مەگنیسیۆم، ڤیتامینەکانی A، C و B6 دەبن، هەروەها کەسانی تەمەن نێوان 10 بۆ 30 ساڵ بەشێوەیەکی گشتی بڕی پێویست لە کالسیۆم لە جەستەیاندا نییە. 
 
تای بێڵ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''کەمیی ڤیتامین و کانزای پێویست لە جەستە دەرئەنجامی تەندروستیی خراپی دەبێت و توانای مرۆڤ سنووردار دەکات''. 
 
بەگوێرەی توێژینەوەکە، کەمیی تەواوکەرە خۆراکییەکان یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی بەدخۆراکی لەسەر ئاستی جیهان، هەر کەمییەک لەم مادە خۆراکییانە لێکەوتەی تەندروستی دەبێت و ئەگەری تووشبوون بە چەندین نەخۆشی زیاددەکات. 
 
بەپێی مایۆکلینیک، دەبێت گرنگی بدرێت بە خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین و کانزا جیاوازەکان، لە ئەگەری بەردەوامبوونی کەمیی ئەم تەواوکەرە خۆراکییانە دەشێت بەشێوەی دەرمان لەژێر راوێژی پزیشکیی پسپۆڕ وەربگیرێن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە