رووداو - تەندروستی
باڵیۆزی ئەمریکا لە کۆنگۆ رایدەگەیێنێت، بەمەبەستی پاراستنی هاووڵاتییانی کۆنگۆ لە تووشبوون بە نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' 50 هەزار ڤاکسینی دژ بە نەخۆشییەکە لە لایەن ئەمریکاوە بۆ کۆنگۆ دەنێردرێت.
لوسی تامڵین، باڵیۆزی ئەمریکا لە کۆنگۆ ئاماژە بەوەدەکات، پشتیوانی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' بەشێکە لە هاوبەشیی تەندروستیی دەیان ساڵە کە ئەمریکا پشتگیری کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ دەکات لە رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییە کوشندەکان.
لوسی تامڵین دەڵێت، ''پابەند دەبین بە پشتگیریکردنی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ بۆ کۆتاییهێنان بە بڵاوبوونەوەی پەتای ئێستا و پاراستنی ژیانی خەڵک لە ناوچەکە''.
بەگوێرەی تەندروستیی کۆنگۆ، دابینکردنی ئەو ژمارەی ڤاکسینە لەلایەن ئەمریکاوە چەند رۆژێک دوای ئەوە دێت کە کۆنگۆ یەکەم کاروانی ڤاکسینی لەلایەن دەسەڵاتی ئامادەکاری و وەڵامدانەوەی فریاگوزاریی تەندروستیی کۆمیسیۆنی ئەورووپا پێبەخشرا.
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، کۆماری کۆنگۆی دیموکرات زۆرترین رێژەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون'ـی تێدا تۆمارکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ