توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی سۆشیال میدیا هۆکاری کەمخۆرییە لە منداڵان

14-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا دەریدەخات، زۆر بەکارهێنانی مۆبایل و سۆشیال میدیا ئەگەری تێکچوونی سیستمی خۆراک و کەمخۆری لە منداڵان زیاددەکات. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، هەر کاژێرێکی زیادە لە بەکارهێنانی سۆشیال میدیا ئەگەری ئەوە زیاد دەکات کە منداڵێک یاخود نێوجەوانێک نیشانەکانی تێکچوونی خۆراکی زیاتر تێدا دەرکەوێت. 
 
د. یۆسان ناگاتا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''دایک و باوکان دەتوانن رۆڵێکی گرنگ بگێڕن بۆ پێشگیریکردن لەم تێكچوونانە، بە پەرەپێدانی پلانی بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی ناڕێکی لە خواردن''.
 
بەگوێرەی توێژینەوەکە، دەبێت بەکارهێنانی سۆشیال میدیا لە تەمەنی بچووک سنوورداربکرێت و کاتی دیاریکراوی بۆ دابنرێت بۆ ئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر خەو، خۆراک و پێگەیشتنی توانای هزری منداڵ نەبێت. 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە