توێژینەوەیەک: نائارامیی تەمەنی منداڵی لە داهاتوو زیانی تەندروستیی دەبێت

دوێنێ کاژێر 02:49
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

تویژینەوەیەکی تاقیگەی UCLA بۆ هەڵسەنگاندنی گوشاری دەروونی لە ئەمریکا دەریدەخات، پشتگوێخستن، بێبەشکردن و شکاندنەوە لە تەمەنی منداڵیدا کار دەکاتە سەر داهاتووی منداڵەکە و ئەگەری تووشبوون بە کێشەکانی تەندروستیی زیاددەکات. 
 
لەم توێژینەوەیەدا زیاتر لە دوو هەزار و 100 کەس بەشداربوون و دەرکەوتووە، ئازاردان، پشتگوێخستن و جیابوونەوەی دایک و باوک منداڵ تووشیی نائارامی دەروونی دەکەن و وادەکەن لە داهاتوودا ئەگەری تووشبوونیان بە کێشە دەروونییەکان زیادبێت. 
 
دکتۆر جۆرج سلاڤیچ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''لە هەر 10 کەس لە ئەمریکا نۆیان بە دەست کێشە دەروونییەکان دەناڵێنن، ژیانی منداڵی کاریگەری زۆری هەیە لەسەر داهاتووی کەسەکان، دەبێت گوشاری دەروونی کەمبکرێتەوە''. 
 
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ساڵانە ژمارەی تووشبووانی نەخۆشییە دەروونییەکان زیاددەکات و ئێستا لە جیهاندا لە پێنج کەس یەکێکیان دووچاری جۆرێک نەخۆشیی دەروونییە. 
 
رێکخراوەکە ئەوەش دەردەخات، زۆرترینی ئەوانەی تووشی ئەو نەخۆشییانە دەبن منداڵ و مێردمنداڵانن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 د. سۆما مەسعوود و نموونەیەک لە قاپ و کەوچکی پلاستیکی.

پسپۆڕێک: بە کەوچکی پلاستیکی خۆراکی گەرم نەخورێت

پسپۆڕێکی کیمیای ئەندامی ئاشکرای دەکات، بەرکەوتنی گەرمی بە مادە پلاستیکییەکان، ژەهریان لێ دروستدەبێت، هەر بۆیە پێشنیازدەکات کە بە کەوچکی پلاستیکی خۆراک نەخورێت و هۆکارەکەش رووندەکاتەوە.