رووداو - تەندروستی
وەزارەتی تەندروستیی رواندا رایدەگەیێنێت، ڤایرۆسی ماربێرگ لە چەند ناوچەیەکی وڵاتەکە بڵاوبووەتەوە و بە مەبەستی پێشگیریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە چەند رێکارێک دەگیرێنەبەر.
وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە ئاماژە بەوەدەکات، تاوەکو ئێستا 300 هاووڵاتی تووشیی ئەم ڤایرۆسە بوون و لەم ژمارەیەدا نۆ کەس گیانیانلەدەستداوە، تووشبووان کەرەنتینە کراون و رێگە نادرێت هیچ کەس سەردانیان بکات، هەروەها ئەوانەش کە گیانیانلەدەستدەدەن بە کۆمەڵێک رێکاری خۆپارێزی لە لایەن تیمە تەندروستییەکانەوە بەڕێدەکرێن.
بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، ماربێرگ لە هەمان خێزانی ڤایرۆسی ئیبۆڵایە و ڤایرۆسێکی کووشندەیە، نیشانەکانی لە ناکاو دەردەکەون کە بریتین لە تای تووند، سەرئێشە، ئازاری جەستە و تووشبوون بە خوێنبەربوون
بەپێی رێکخراوەکە، ڤایرۆسەکە لە شەمشەمەکوێرەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و لە ڕێگەی بەرکەوتنی راستەوخۆ لەگەڵ شلەی جەستەی کەسانی تووشبوو لەنێو مرۆڤەکاندا بڵاودەبێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ