رووداو - تەندروستی
دەسەڵاتەدارانی تەندروستیی بەریتانیا رایدەگەیێنن، سەرەڕای دابینکردنی ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا بەڵام هاووڵاتییان رووی تێناکەن و بە بایەخەوە وەریناگرن.
دەزگای ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا ئاماژە بەوەدەکات، کەسانی بەساڵاچوو گرنگی بە وەرگرتنی ئەم ڤاکسینە دەدەن، بەڵام لە هەر سێ خانمی دووگیان تەنها یەکێکیان کوتانی کردووە، هەروەها ئەوانەی تووشبووی نەخۆشییە درێژخایێنەکانن تەنها 4٪ـیان پابەندن بە وەرگرتنی ڤاکسین.
دکتۆر گایاتری ئەمیرتالینگام، جێگری بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا دەڵێت، "لەگەڵ نزیکبوونەوەی زستان ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا بڵاودەبێتەوە و دەشێت مەترسیی لەسەر ژیانی هەزاران کەس هەبێت، کوتان پێش زستان باشترین رێگەی خۆپارێزییە''.
بەپێی دەزگای ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا UKHSA، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو لە بەریتانیا لانیکەم 18هەزار گیانلدەستدان بەهۆی ئەنفلەوەنزاوە تۆمارکراون.
بە گوێرەی ناوەندی خزمەتگوزاری تەندروستیی نیشتیمانی لە بەریتانیا NHS، ساڵانە ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا بێبەرامبەر پێشکەش دەکرێت بەو کەسانەی کە گرووپی مەترسیدارن لە تووشبوون بە ئەنفلەوەنزا، وەکو؛
- کەسانی تەمەنی 65 ساڵ یاخود زیاتر
- تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایێنەکان
- خانمانی دووگیان
- ئەو کەسانەی سیستمی بەرگرییان لاوازە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ