لە ئەمریکا ڤاکسینی نوێی دژ بە ئەنفلەوەنزای باڵندە بەرهەمدەهێنرێت

28-05-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

زانکۆی پێنسێلڤانیا رایدەگەیێنێت، بەمەبەستی پێشگیریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەنفلوەنزای باڵندە، ڤاکسینی نوێ بەرهەمدەهێنن.
 
زانکۆی پێنسێلڤانیا لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ڤاکسینەکە دژی ئەنفلەوەنزای باڵندەی جۆری H5N1 کاردەکات و لەلایەن مرۆڤەوە دەکرێت بەکاربهێنرێت. 
 
سکۆت هێنسڵی، پسپۆڕی مایکرۆبایۆلۆژی لە زانکۆکە دەڵێت: تاقیکردنەوە سەرەتاییەکانایان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینێکی نوێی ئەنفلەوەنزای باڵندە دەستپێکردووە و ئامانجیانە کە مرۆڤەکان لەو ڤایرۆسە بپارێزن.
 
سکۆت هێنسڵی دەشڵێت، تەنانەت ئاماژەشیان بەوەداوە کە هەمان تەکنیکی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆررۆنا، بۆ ئەم جۆرە ڤاکسینەش تاقیدەکرێتەوە.
 
دوای بڵاوبوونەوەی تووندی ئەنفلۆنزای باڵندە لە نێو ئاژەڵان، پسپۆڕانی زانکۆی پێنسێلڤانیا یەکەم تاقیکردنەوەیان بۆ ڤاکسینی دژ بە ئەنفلەوەنزاکە رادەگەیێنن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە