توێژینەوەیەک: زوو وەستانی سووڕی مانگانە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاددەکات

31-07-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی سکوڵی پزیشكیی زانکۆی ئوتا دەریدەخات، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لەو خانمانەی بە زوویی تووشی وەستانی سووڕی مانگانە دەبن، بەنزیکەی دوو ئەوەندەیە. 

بە گوێرەی ئەم توێژینەوەیە، وەستانی سووڕی مانگانە لە خوار تەمەنی 46 ساڵیدا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک دوو ئەوەندە زیاددەکات، هەروەها ئەگەری تووشبوون بەم شێرپەنجەیە لە کەسە نزیکەکانی ئەم خانمانە بەڕێژەی 30٪ زیاددەبێت.
 
د. کۆرین وێڵت، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە رایدەگەیێنێت، پێویستە خانمانی سەروو تەمەنی 40 ساڵ، ساڵانە پشکنینی مەمۆگرام بکەن تاوەکو لە ئەگەری بوونی هەر نیشانەیەکی نامۆ لە مەمک ئاگاداربن و پێشگیری لە تەشەنەکردنی بکرێت.
 
بە گوێرەی مایۆکلینیک، وەستانی سووڕی مانگانە لە زۆرینەی خانمان لە تەمەنی 40 بۆ 50 ساڵی دەستپێدەکات و بەهۆیەوە خانمان دووچاری چەند گۆڕانکارییەکی دەروونی و بایۆلۆژیی دەبن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە