زانکۆی کۆڵۆمبیا: تووشبوون بە سوورێژە لە جیهاندا زیادیکردووە

25-07-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆڵۆمبیا دەریدەخات، رێژەی تووشبوون بە سوورێژە لە نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2019 بەڕێژەی 140٪ زیادیکردووە. 

توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، بەرزبوونەوەی تووشبووانی سوورێژە زیاتر لە وڵاتە کەمدرامەتەکان دەبینرێت و کوتانیش لە وڵاتە هەژارنشین و کەمدەرامەتەکان کەمیکردووە. 
 
وان یانگ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''بەرەنگاربوونەوەی سوورێژە پێویستی بە دابینکردنی ڤاکسین و باشترکردنی چاودێریی تەندروستی هەیە''. 
 
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، نەخۆشیی سوورێژە زۆر خێرا دەگوازرێتەوە و کەسێکی تووشبوو دەتوانێت 15 کەسی دیکە تووشبکات بەبێ بەرکەوتنی راستەوخۆ.
 
رێکخراوەی تەندروستیی جیهانی رێنمایی هاوڵاتییان دەکات، دڵنیابن لەوەی منداڵەکانیان ڤاکسینی دژ بە نەخۆشی سوورێژەیان وەرگرتووە ئەگەر بە هەر هۆکارێک منداڵێک ژەمە ڤاکسینی پێنەدرابێت ئەوا لە تەمەنی 20 ساڵی و 30 ساڵیشدا بێت دەتوانێت ڤاکسینەکە وەربگرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە