رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی رەش لە ئەمریکا دەریدەخات، خواردنی رۆژانەی خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤلاڤۆنۆید مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە بەڕێژەی 28٪ کەمدەکاتەوە.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ڤلاڤۆنۆیدەکان دژە ئۆکسێنەرێکی بەهێزن لە خۆراکە رووەکییەکاندا هەن و سوودی تەندروستی جۆراوجۆر دەبەخشن لەوانە کەمکردنەوەی هەوکردن و باشترکردنی کارکردنی خوێنبەرەکان.
لەم توێژینەوەدا نزیکەی 122 هەزار کەسی پێگەیشتوو بەشدارییان کردووە و دەرکەوتووە، خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤلاڤۆنۆید ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە لەوانەش کەمدەکاتەوە کە هۆکاری بۆماوەیی یاخود بەرزە پەستانی خوێن و خەمۆکییان هەیە.
بە گوێرەی توێژینەوەکە، پێشبینیدەکرێت ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشیی لەبیرچوونەوە دەبن تاوەکو ساڵی 2050 بۆ 152 ملیۆن تووشبوو بەرزببێتەوە.
بەپێی ئەم توێژینەوەیە خۆراکە سەرەکییە دەوڵەمەندەکان بە ڤلاڤۆنۆید ئەمانەن؛
-توو
-سێو
-ترێ
-پرتەقاڵ
-بیبەری شیرین
-پیاز و سیر
-شوکولاتەی تۆخ
-چا
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ