زانکۆی واشنتن: منداڵی ساوا زیاتر هەست بە قسەکردن دەکات بەراورد بە میوزیک

03-06-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی واشنتن دەریدەخات، منداڵی ساوا زیاتر گوێی لە وشە و قسەکردن دەبێت بەراورد بە میوزیک.
 
توێژەرانی زانکۆی واشنتن رایدەگەیێنن، توێژینەوەکەی زانکۆکە لەسەر منداڵانی خوار 2 ساڵ کراوە و دەرکەوت، منداڵی ساوا زمانی بۆ وشەکان زیاتر گەشە دەکات بەراورد بە میوزیک، منداڵی ئەو تەمەنانە زیاتر وشەکان لە دایکیانەوە وەردەگرن چونکە چاو لە دایکیان دەکەن و مامەڵەی زیاتریان لەگەڵدا هەیە.
 
کریستینا ژاو، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەیە و دەڵێت: بۆ ئەوەی زمانی مندآڵ زیاتر گەشە بکات، پێویستە دایک و باوک هەمیشە لە پەیوەندیدابن لەگەڵ منداڵ و قسەی لەگەڵدا بکەن.
 
بە گوێرەی پەیمانگای تەندروستیی نیشتیمانی لە ئەمریکا هەنگاوەکانی گەشەسەندی زمان لە منداڵێکی ئاسایی بەم شێوەییە: 
 
0-3 مانگ: کۆرپە دەنگی دایک و باوک دەناسێتەوە و دەنگێک دروست دەکات.
 
4-6 مانگ: وەڵامی گۆڕانی تۆن دەدەنەوە، بە چاوەکانیان شوێن دەنگەکان دەکەون و قسە دەکەن.
 
7 مانگ تا 1 ساڵ: لە وشەی سەرەتایی تێدەگەن و وەڵامی داواکاری سادە دەدەنەوە و دەست بەکاردێنن بۆ دەربڕین.
 
1-2 ساڵ: لە پرسیارە سەرەتاییەکان تێدەگەن، بەدوای چیرۆکەکاندا دەگەڕێن و بە بەردەوامی وشەی نوێ فێردەبن، دەست دەکەن بە کۆکردنەوەی وشەکان بۆ پرسیارکردن یان دەربڕینی پێداویستییەکان.
 
2-3 ساڵ: دەست دەکەن بە گرێدانی دەستەواژەکان بەیەکەوە و بە شێوەیەکی یەکگرتوو قسە دەکەن، دەتوانن ئاماژە بە زۆربەی شتەکانی دەوروبەریان بکەن.
 
3-4 ساڵ: دەتوانن باسی چالاکییەکان بکەن، رستەی ئاڵۆزتر بەکاربهێنن و بە شێوەیەکی رەوانتر قسە بکەن.
 
4-5 ساڵ: چیرۆک دەگێڕنەوە و دەتوانن بە ئاسانی پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دیکەدا بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

منداڵە تووشبوو بە نەخۆشییە دەگمەنەکە. وێنە: ئانادۆڵ

لە باکووری کوردستان پاڵپشتیی تووشبووی نەخۆشییەکی دەگمەن دەکرێت؛ لە ماڵەوە وانەی پێ دەگوترێت

هەمزە مەرتەری تەمەن 13 ساڵ، دانیشتووی گوندێكی سەر بە شارۆچکەی بێگرە لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، هەر لە منداڵییەوە تووشی نەخۆشییەکی دەگمەنی سکماکی بووە. ناتوانێت بچێتە قوتابخانە، توانای رۆیشتنی نییە و بە زەحمەت قەڵەم دەگرێت.