توێژینەوەیەک: بەرگری دژی ئەنسۆلین ئەگەری پێشوەختە گیانلەدەستدان زیاددەکات

09-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی شەندۆنگ لە چین دەریدەخات، بەرگری پەیداکردن دژی ئەنسۆلین ئەگەری تووشبوون بە چەندین نەخۆشیی زیاددەکات و هۆکارێکی پێشوەختە گیانلەدەستدانە. 
 
لەم توێژینەوەیەدا 430 هەزار کەس بەشداریان کردووە و دەرکەوتووە، جیا لە تووشبوون بە شەکرە، بەرگری دژی ئەنسۆلین ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاددەکات، هەروەها دەبێتە هۆی تووشبوون بە کێشەکانی کۆئەندامی هەرس.
 
جینگ وو، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''دەبێت هاوڵاتییان شێوازی ژیانی تەندروست جێبەجێبکەن، جووڵە بکەن و خۆیان لە قەڵەوی بپارێزن بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بەم نەخۆشییانە."
 
بەگوێرەی ئەم توێژینەوەیە، بەرگری پەیداکردن دژی ئەنسۆلین کاتێک روودەدات کە خانەکانی ماسوولکەکان، چەوری و جگەر بە باشی وەڵامی هۆرمۆنی ئەنسۆلین نادەنەوە و ناتوانن بە ئاسانی گلوکۆز لە خوێندا هەڵبمژن.
 
بەپێی پەیمانگەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ نەخۆشیەکانی شەکرە، هەر یەکە لە جگەرەکێشان، قەڵەوی، کەمی چالاکیی جەستەیی و هەڵکشانی تەمەن هۆکاری دروستبوونی بەرگری دژ بە ئەنسۆلین. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆچەر خۆشناو - د. نەوشاد نەوزاد - د. هونەر رێبوار

نەخۆشنامە؛ شەش مانگ پێش بڕیاردانی هاوسەرگیری، پشکنینی تالاسیمیا بکرێت

پۆدکاستی ئەمجارەی نەخۆشنامە باسی ئامادەکارییەکانی هاوسەرگیرییە و دوو پسپۆڕ بە وردەکارییەوە باسی بابەتەکە دەکەن؛ یەکێکیان دەڵێت: دوو کەسی ''عیناد'' نابێت هاوسەرگیری بکەن، ئەوەی دیکەشیان لە وەڵامێکدا باسی ئەو مەرجە تەندروستییانە دەکات کە دەبێت رەچاو بکرێن و دەڵێت، ئەگەر کێشەیان تێدا بێت، نابێت هاوسەرگیرییەکە بکرێت.