زانکۆی میشیگن: زۆرێک لە گیراوە پڕۆتین و پاودەرەکان تەندروستنین

12 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی میشیگن لە ئەمریکا دەریدەخات، نەوجەوانان بە مەبەستی گەورەکردنی ماسوولکەکانیان روو لە گیراوەی پڕۆتین و پاودەری پڕ لە پرۆتین دەکەن.
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، نەوجەوانان بە تایبەت لە رەگەزی نێر رۆژانە بە بەردەوامی جۆرە جیاوازەکانی پڕۆتین وەکو تەواوکەریی خۆراکی بەکاردەهێنن، هەروەها کچانیش بەمەبستی پاراستنی هاوسەنگی خۆراکی ئەم جۆرە پڕۆتینانە بەکاردەهێنن. 
 
سارا کلارک، سەرپەرشتاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''زۆرێک لە گیراوەی پڕۆتین و پاودەرەکان بڕێکی زۆر شەکر و کافاینیان تێدایە کە بۆ نەوجەوانان ناتەندروستن، پشتبەستن بەم پرۆتینە رەنگە ئەو ڤیتامین و کانزا و مادە ریشاڵییە پێویستانە دابین نەکات کە نەوجەوانان پێویستیانە''. 
 
کلارک دەشڵێت، "پێویستە دایک و باوکان یارمەتی منداڵەکانیان بدەن کە لێیبڵی تەواوکەرە پرۆتینییەکان بخوێننەوە و بژاردەی تەندروست هەڵبژێرن، وەکو ئەوانەی کە ریشاڵیان تێدایە و شەکری کەم یان هیچ زیادەیان تێدا نییە''. 
 
بە گوێرەی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی، بەکارهێنانی پرۆتین رێگەپێدراوە بەڵام دەبێت بە وریاییەوە هەڵبژێردرێت، ئەگەرنا دەکرێت ئەم زیانانەی هەبێت؛ 
 
- بوونی کالۆری لە پێکهاتەی پرۆتین دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.
- بوونی شەکری زیادکراوە کە زیانی تەندروستی دەبێت.
- هەندێك لە پرۆتینەکان نەسەلمێندراون کە پاکن و کانزای قورسیان تێدانییە، دەبێت ئەو پڕۆتینانە هەڵبژێردرێن کە مۆڵەت پێدراون. 
- هەندێک لە پڕۆتینەکان دەبنەهۆی تووشبوون بە قەبزی و سکچوون. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە