زانکۆی کۆلۆمبیا: بەرکەوتن بە کادمیۆم کارکردنی مێشک لاوازدەکات

23-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆلۆمبیا لە ئەمریکا دەریدەخات، کادمیۆم کە کانزایەکی قورس و ژەهراوییە، لە هەوای پیس و دوکەڵی جگەرە هەیە زیان بە توانای هزریی مرۆڤ دەگەیێنێت. 
 
ئەم توێژینەوەیە بە بەشداربوونی دوو هەزار کەس ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە، ئەوانەی چڕیی کادمیۆم لە میزەکەیاندا زۆرە، مەترسیی تێکچوونی هزر و یادگەیان دوو ئەوەندە زیاترە بەراورد بەوەنەی چڕیی کادمیۆمیان کەمترە.
 
د. داڤید مێریل، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''کادمیۆم دەتوانێت لە مێشکدا کۆببێتەوە بۆ ماوەیەک و وردە وردە کێشە لە کارکردنی مێشک دروست بکات".
 
بەپێی توێژینەوەکە، کادمیۆم دەبێتە هۆی دروستبوونی گوشاری ئۆکسجینی و کەمبوونەوەی ئاستی کالسیۆم لە مێشک، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی دەمارەکان و تەنانەت مردنی خانەکان.
 
بەگوێرەی زانکۆی کۆلۆمبیا، ئەو وڵاتانەی ئاستی پیسبوونی هەوایان بەرزە ئاستی کادمیۆم لە ژینگەیاندا زیاترە، ئەم ژینگە پیسە بە تێپەڕبوونی کات خاک پیس دەکات، بەرهەمە کشتووکاڵییەکان وەکو برنج، گەنم و سەوزەی گەڵادار دەتوانن کادمیۆم لەم خاکە پیسبووەدا هەڵبمژن، بەمەش لەگەڵ خواردنی ئەم بەرهەمانە کادمیۆم تێکەڵ بە خوێنی مرۆڤ دەبێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە