بەم خۆراکانە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە کەمبکەنەوە

07-05-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی خۆراک رایدەگەیێنێت، خۆراکی رۆژانە کاریگەری لەسەر چانسی تووشبوون بە چەند جۆرێکی جیای شێرپەنجە هەیە و پێویستە بە وریاییەکی زیاتر خۆراک هەڵبژێرین.
 
ماتیۆ لامبێرت، پسپۆڕی خۆراک و بەڕێوەبەری زانیاریی تەندروستی لە سندووقی جیهانیی توێژینەوەی شێرپەنجە دەڵێت، پێویستە خەڵك خۆراکی زیاتر دەوڵەمەند بە مادە خۆراکییەکان بخۆن وەکو 'سەوزە و میوە، دانەوێڵەکان و پاقلەمەنییەکان'. 
 
ماتیۆ دەریدەخات، ئەم جۆرە خۆراکانە مادەی خۆراکیی وەکو ڤیتامین، کانزا و ریشاڵییان زیاترە کە گرنگن لە کەمکردنەوەی مەترسیی شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی ریخۆڵە. 
 
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، شێرپەنجە دووەم هۆکاری سەرەکیی مردنە لە جیهان، کاتێکیش روودەدات کە خانە ئاساییەکان بە شێوەیەکی نادروست گەشەدەکەن.
 
ئامارەکانی ئەم رێکخراوەش دەریدەخەن، شێرپەنجەی سییەکان، پرۆستات، کۆڵۆن، ریخۆڵە، گەدە و جگەر باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەن لە پیاواندا، لە بەرامبەردا شێرپەنجەی مەمک، کۆڵۆن، ریخۆڵە، سییەکان، ملی منداڵدان و غودە لەنێو خانماندا زۆرترین جۆری شێرپەنجەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە