توێژینەوەیەک: سنووردارکردنی کاتی خواردن سوودی تەندروستیی دەبێت

14 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی نیو مەکسیکۆ لە ئەمریکا دەریدەخات، سنووردارکردنی کاتژمێرەکانی خواردن زیندەچالاکی بەرزدەکاتەوە و هانی كێشدابەزاندن دەدات، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە چەندین نەخۆشیی درێژخایێن کەمدەکاتەوە. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەم جۆرە رێژیمە یارمەتیدەر دەبێت لە کۆنتڕۆڵکردنی گلوکۆزی خوێن لەو کەسانەی کە کێشیان زیادە و ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم کەمدەکاتەوە.
 
لەم توێژینەوەدا هاتووە، باوترین شێوازی سنووردارکردنی کاتی خواردن بریتییە لە خواردن تەنیا لە ماوەی 8 بۆ 12 کاتژمێر لە رۆژێکدا و نەخواردنی هیچ بڕێکی دیکەی خۆراک لە دەرەوەی ئەو کاتە، رێژیمەکە ئەم سوودانەی دەبێت؛ 
 
- دابەزاندنی کێش
- باشترکردنی ئاستی کۆلیسترۆڵ و چەورییەکانی خوێن
- باشترکردنی کارکردنی هزری
- باشترکردنی کوالێتی خەو
- کاریگەری درەنگ پیربوون و دژە شێرپەنجە
 
بەپێی گوتەی دکتۆر جاگدیش خوبچاندانی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، سەرەڕای سوودەکانی ئەم رێژیمە بەڵام گەورەساڵان، خانمانی دووگیان و شیردەر، هەروەها ئەوانەی دەرمان بۆ نەخۆشییە درێژخایێنەکان بەکاردەهێنن نابێت بەبێ راوێژی پزیشکی پسپۆڕ دەست بەم رێژیمە بکەن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 د. سۆما مەسعوود و نموونەیەک لە قاپ و کەوچکی پلاستیکی.

پسپۆڕێک: بە کەوچکی پلاستیکی خۆراکی گەرم نەخورێت

پسپۆڕێکی کیمیای ئەندامی ئاشکرای دەکات، بەرکەوتنی گەرمی بە مادە پلاستیکییەکان، ژەهریان لێ دروستدەبێت، هەر بۆیە پێشنیازدەکات کە بە کەوچکی پلاستیکی خۆراک نەخورێت و هۆکارەکەش رووندەکاتەوە.