کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا: شەش لە هەر دە کەسێك هەفتانە بەپێ رۆیشتن یاخود وەرزشکردن ئەنجامدەدەن

31-07-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا، نزیکەی 60٪ـی کەسانی پێگەیشتوو لە ئەمریکا بۆ کات بەسەربردن بەپێ دەڕۆن یاخود وەرزش دەکەن. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، تازە پێگەیشتووان بەراورد بە گەورەساڵان زیاتر حەز و ئارەزووی رۆیشتن و سووڕانەوەیان هەیە، لە نێویشیاندا خانمان زیاتر لە پیاوان ئەم خولیایەیان هەیە. 
 
د. زیفا ئاژایا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''بەپێ رۆیشتن چالاکیەکی جەستەیی تاڕادەیەک ئاسانە و زۆرێک لە خەڵك بۆ بەدەستهێنانی سوودە تەندروستییەکان و چوون لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە بە پێ دەڕۆن".
 
کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا ئامۆژگاری خەڵک دەکات، کەمتر دابنیشین و کاتی رۆژانەیان زیاتر بە جوڵەکردن بەسەرببەن، رۆژانە لانیکەم 30 خولەک بەپێ رۆیشتن یاخود زیاتر لە پێنج هەزار هەنگاوی رۆژانەیان هەبێت.
 
بەپێی مایۆکلینیک، دەشێت رۆیشتن ئەم سوودانەی هەبێت؛ 
 
پاراستنی کێشێکی تەندروست و دابەزاندنی چەوری لەش
پێشگیریکردن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان
بە‌هێزکردنی ئێسک و ماسوولکەکان
بەهێزکردنی بەرگری لەش
باشترکردنی باری دەروونی و یادەوەری
کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە