رووداو - تەندروستی
ناوەندی کۆنتڕۆل و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا CDC رایدەگەیێنێت، ئەو کەسانەی لە ناوچە هەژارنشینەکان دەژین ئەگەری زیاترە تووشی خۆکوشتن ببن بەراورد بەوانەی لە ناوچە دەوڵەمەندەکاندا دەژین.
ناوەندەکە ئاماژە بەوەدەکات، هەژاری، ئەستەم دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت و نەبوونی بیمەی تەندروستی هۆکاری زۆری رێژەی خۆکوشتنن لەم ناوچانە، خۆکوشتن لە ئەمریکا لەزیادبوونەوە و کەمیی هۆشیاری تەندروستیی لەوبارەیەوە کێشەیەکی جیدییە.
دکتۆر دێبرا هۆوری، بەرپرسی پزیشكیی ناوەندی CDC دەڵێت، ''خۆکوشتن کۆمەڵگە وێراندەکات و کاریگەریێكی زۆر بەجێدەهێڵێت، دەبێت کار لەسەر هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان بکرێت و ژیانیان بۆ ئاسان بکرێت".
بەگوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆل و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا CDC، خۆکوشتن دووەم هۆکاری سەرەکی گیانلەدەستدانە لەنێو کەسانی تەمەن 10 بۆ 35 ساڵ، نزیکەی 49 هەزار ئەمریکی لە ساڵانی 2022 و 2023 خۆیان کووشتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ