FDA دەرمانێکی نوێی چارەسەری ئەکزیما رادەگەیێنێت

23-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

ناوەندی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA رایدەگەیێنێت، دەرمانێکی نوێی ئەکزیما کە لە لایەن کۆمپانیای ئێلی لیلی بەرهەمهێندراوە پەسنددەکرێت. 
 
ناوەندەکە ئاماژە بەوەدەکات، دەرمانەکە ناوی 'lebrikizumab'ـە، بەشێوەی دەرزی دەخرێتە بازار و دەتوانرێت بۆ منداڵان و نێوجەوانانی تەمەن 12 ساڵ و سەرووتر بەکاربهێندرێت.
 
د. جۆناسان سیلڤێربێرگ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''پەسەندکردنی ئەم دەرمانە لە لایەن FDA لەسەر بنەمای سێ توێژینەوە بووە کە زیاتر لە هەزار تووشبووی ئەکزیما بەشداریان تێدا کردووە سوودیان لە دەرمانەکە وەرگرتووە''. 
 
بەپێی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی، ئەکزیما نەخۆشییەکی هەوکردنی پێستە، نیشانەکانی بریتین لە دەرکەوتنی پەڵەی سەر پێست، وشکبوونەوەی پێست، هەڵئاوسان و شەقبوونی پێست و توێژهەڵدانی، هەروەها بەکارهێنانی کرێمی شێدارکەرەوە، خۆشۆردن بە ئاوی سارد یاخود شلەتێن و کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی رێگەی کاریگەرن بۆ کەمکردنەوە و پێشگیریکردن لە ئەکزیما. 
 
بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی نیشتمانیی ئەکزیما لە ئەمریکا، نزیکەی 17 ملیۆن کەسی پێگەیشتوو لە ئەمریکا تووشبووی ئەکزیمان.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە