لە ئەمریکا رێژەی گیانلەدەستدان لە منداڵان بەرزبووەتەوە

27-07-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا رایدەگەیەنێت، مردن لەنێو منداڵانی خوار تەمەن یەک ساڵ بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە. 

ئەم ناوەندە ئاماژە بەوەدەکات، لە ساڵی 2022، 20 هەزار و 500 منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ بە هۆکاری جیاواز گیانیان لە دەستداوە کە بەڕێژەی 3٪ زیاترە لە ساڵانی پێشووتر. 

ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان روونیدەکاتەوە، کێشە سکماکییەکان، کەمی کێشی کۆرپەلە لەکاتی لەدایکبوون و پێشوەختە لەدایکبوونی کۆرپەلە سەرەکیترین هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەم رێژە زۆرەی منداڵانە لە ئەمریکا. 

ئاماندا ستیڤنسۆن، پرۆفیسۆری کۆمەڵناسی لە زانکۆی کۆلۆڕادۆ دەڵێت، ''تەندروستیی کۆرپەلە یەکێکە لە گرنگترین پێوەرەکانی تەندروستیی گشتی، دەبێت هاوڵاتییان، بە تایبەت خانمان ئاگاداری شێوازی ژیانیان بن''. 

بەگوێرەی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی، دایکی دووگیان دەبێت خۆراکی تەندروست بخوات وەکو سەوزە و میوە، دانەوێڵەی تەواو، ئۆمێگا 3 و چەرەس، هەروەها بەکارهێنانی خوێ و شەکر کەمبکاتەوە و لە خۆراکە خێراکانیش دووربکەوێتەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە