زانکۆی هارڤارد: خواردنەوە گازییەکان تەندروستیی دڵ تێکدەدەن

05-03-2025
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی هارڤارد لە ئەمریکا دەریدەخات، خواردنەوە گازییەکان کاریگەری نەرێنییان لەسەر کێشی جەستە و تەندروستیی دڵ دەبێت.
 
لە توێژینەوەکەدا هاتووە، خواردنەوە گازییەکان ئەگەری تووشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن، نەخۆشییەکانی دڵ، زیادبوونی کێش زیاددەکەن و دەبنە هۆی تێکچوونی سیستمی هەرس. 
 
د. فرانک هۆ، پزیشکی پسپۆڕی خۆراک لە زانکۆی هارڤارد دەڵێت، ''دەبێت خەڵک وریابن بەتایبەت ئەو کەسانەی کە بەشێوەیەکی بەردەوام خواردنەوە گازییەکان دەخۆنەوە''.
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشنیازدەکات، بۆ کەمکردنەوەی رێژەی قەڵەوی بەتایبەت لە منداڵاندا باجی زیاتر بخرێتە سەر خواردنەوە گازییەکان، چونکە خواردنەوە گازییەکان هۆکارێکی سەرەکی قەڵەوین.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە