پسپۆڕێكی پزیشكیی فریاکەوتن: منداڵان و بەساڵاچووان زۆرتر لە مەترسیی سەرمابردنن

22-02-2025
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێكی پزیشكیی فریاکەوتن رایدەگەیێنێت لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆلەی بەفر و باران و دابەزینی پلەکانی گەرما، خانمانی دووگیان، منداڵان و بەساڵاچووان زۆرتر لە مەترسیی سەرمابردنن. 
 
د. سۆران ئەحمەد، پسپۆڕێكی پزیشكیی فریاکەوتن دەڵێت ئێستا خەڵک لەگەڵ ئەم شەپۆلەی بەفربارین کە ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان باریوە و پلەکانی گەرما دابەزیوە و خەلکیش دەچنە نێو بەفر و شەڕە بەفر دەکەن، دەبێت خۆیان لە مەترسییەکانی سەرمابوون و رەقبوونەوە بپارێزن، سەر و ملیان بە جلوبەرگی گەرم دابپۆشن. 
 
دەشڵێت لەکاتی چوونە دەرەوەدا، هاونیشتمانییان شلەمەنی زۆر بخۆنەوە و خۆراکە گەرم و شلەکانی وەکو شۆربا بخۆن، بەڵام باشترە ئەو خواردنەوانە نەخورێنەوە کە بڕێکی زۆر کافاینیان تێدایە. 
 
د. سۆران ئەحمەد روونیدەکاتەوە جگە لە مەترسییەکانی سەرمابوون، خەڵک دەبێت خۆیان لە شوێنی بەستوو بپارێزن، بۆ رێگری لە خلیسکان و شکانی پەلەکان، بەتایبەت لە بەساڵاچووان مەترسییەکە زیاترە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە