گوتەبێژی مانگرتووانی سلێمانی: مانگرتووەکان رەتیدەکەنەوە چارەسەری پزیشکی وەربگرن

08-02-2025
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

گوتەبێژی مانگرتووانی سلێمانی رایگەیاند چارەسەری پزیشکی رەتدەکەنەوە و پزیشکێکی پسپۆڕیش بە رووداوی راگەیاند رەتکردنەوەی چارەسەر، مەترسیی لەسەر تەندروستیی مانگرتووان دروستدەکات
 
د. زرار حسێن، پسپۆری نەخۆشییەکانی هەناو دەڵێت نەخواردن بۆ ماوەی دوو هەفتە خۆی لە بنەرەتدا دەبێتە هۆی تێکچوونی هاوسەنگی ئاو و خوێی جەستە، ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەکات
 
د. زرار حسێن رسول دەڵێت، ئەگەر چارەسەری پزیشکیی پیویست بۆ مانگرتووان نەکرێت مەترسیی گەورە لەسەر تەندروستییان دروستدەبێت، نەخواردن بۆ ماوەی دوو هەفتە دەبێتە هۆی تێکچوونی هاوسەنگی ئاو و خوێی جەستە، کەمبوونەوەی شەکر، تێکچوونی سیستمی هەرس و تێكشکانی ماسولکەکان.
 
بە گوتەی د. زرار، لەوانە مەترسیدارتر تووشبوونە بە وشکبوونەوە و زیادبوونی مەترسی لەکارکەوتنی گورچیلەکانە، هەروەها تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایێنەکان مەترسییەکەیان دوو ئەوەندەیە. 
 
زانا محەممەد، گوتەبێژی مامۆستایانی مانگرتوو دەڵێت لە خۆگرتنەوە لە خۆراک بەردەوام دەبین و بڕیارمان داوە چارەسەری پزیشكیش وەرنەگرین.  
 
ئەمڕۆ 12 رۆژ بەسەر مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە سلێمانی تێپەڕدەبێت، ئەوان چەندان کەسن و لە نێو خێوەتدا قەرەوێڵەیان داناوە و شەوانیش لەوێ دەخەون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەتەوە یەکگرتووەکان.

UN: ژمارەی تووشبووانی سێ نەخۆشی کە دەشێت رێگەیان لێبگیرێت، زیادبووە

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای دەکات، ژمارەی تووشبووانی نەخۆشیی سوورێژە، هەوکردنی پەردەی مێشک و تای خوێنبەربوون زیادبووە، رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش ئەوەی بۆ کەمکردنەوەی هاوکارییە جیهانییەکان بۆ رێکخراوەکەیان گەڕاندەوە.