رووداو - تەندروستی
پەیمانگەی شێرپەنجە لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، پشکنینی پێشوەختە ژیانی چەندین کەس رزگار دەکات، بۆ ئەم مەبەستە لە ئەمریکا ساڵانە بڕی 43 ملیار دۆلار لە پشکنینی شێرپەنجە خەرجدەکرێت.
پەیمانگەی شێرپەنجە لە ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکات، دیارترین ئەو پێنج شێرپەنجانەی پشکنینی زیاتریان بۆ دەکرێت بریتین لە شێرپەنجەی مەمک، شێرپەنجەی ملی منداڵدان، شێرپەنجەی کۆڵۆن، شێرپەنجەی سییەکان و شێرپەنجەی پرۆستات.
د. کارین کنودسن، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا دەڵێت، ''ئەم پرسە پەیوەستە بە ژیانی خەڵکەوە، پێشوەختە پشکنین چارەسەر ئاسان دەکات، ئەم تێچووە کەمترە بەراورد بە تێچووی چارەسەرکردنی شێرپەنجە کە بە درەنگی دەستنیشان دەکرێت''.
بە گوێرەی ئەم کۆمەڵەیە، لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا بەهۆی بەرەوپێشچوونی پشکنینی پێشوەختە، گیانلەدەستدان بە شێرپەنجەی کۆڵۆن بەڕێژەی نزیکەی 50٪ کەمیکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ