توێژینەوەیەک: هەفتانە لانیکەم 140 خولەک وەرزش ئەنجامبدرێت

03-08-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 
 
توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆلۆمبیا دەریدەخات، دەشێت قەرەبووی دانیشتنی رۆژانەی هەفتەیەک بکەیتەوە بە ئەنجامدانی 140 خولەک وەرزشی مامناوەند بۆ بەهێز. 
 
بە گوێرەی ئەم توێژینەوەیە، ئەوانەی رۆژانە هەشت کاژێر یاخود زیاتر لە رۆژێکدا دادەنیشن و هیچ وەرزشێک ئەنجامنادەن، ئەگەری مردنی لەناکاویان بەڕێژەی 77٪ زیاددەبێت و ئەم رێژەیە لەو کەسانەی 140 خولەک لە هەفتەیەکدا وەرزش دەکەن بۆ 20٪ کەمدەبێتەوە.
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەوانەی کەمتر لەو کاتە وەرزش دەکەن ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ بەڕێژەی 3.5٪ زیاترە. 
 
د. ساندرا ئەلبرێخت، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە دەبێت خەڵک هانبدات لەوەی بەردەوام جوڵەیان هەبێت و وەرزشبکەن''. 
 
بە گوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC، هەر یەکە لە رۆیشتن بە خێرایی، یاریکردنی تێنسی دووانە و پاڵنانی ئامێری چیمەنبڕین بە وەرزشی مامناوەند دادەندرێن، هەروەها چەند نمونەیەکی وەرزشە بەهێزەکان بریتین لە راکردن، مەلەکردن، پایسکیلسواری و یاریکردنی تێنس لەسەر ئاستی تاک یاخود باسکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەبار محەممەد، سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی: تائێستا پەرستاران وەکو سەربازی ون کار دەکەن

سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، نەبوونی نازناوی پیشەیی یەکێکە لە کێشە هەرە سەرەکییەکانی پەرستاران، چونکە ئەو نازناوە وەکو پێویست لە سیستمی تەندروستیدا جێبەجێ نەکراوە.