نەتەوەیەکگرتووەکان: تاوەکو 2040، 60٪ بەکارهێنانی پلاستیک کەمبکرێتەوە

22-04-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە رۆژی جیهانیی زەوی دەزگای ژینگەیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایدەگەیێنێت، تاوەکو 2040، 60٪ بەکارهێنانی پلاستیک کەمبکرێتەوە.
 
بە پێی دەزگای ژینگەیی نەتەوەیەکگرتووەکان، مرۆڤ ساڵانە 400 ملیۆن تۆن پاشماوەی پلاستیکی بەرهەمدەهێنێت، هاوکات تەنیا لە ئەمریکا 5٪ بۆ 6٪ـی مادە پلاستیکییەکان لە ئەمریکا دەتوانرێت دووبارە بەکاربهێنرێنەوە، بەمەش بەشێکی زۆری دەکرێت لە رووبار، دەریا و وشکانییەکان بمێننتەوە. 
 
جودیس ئێنک، کارگێڕی پێشووی ناوچەیی دەزگای پاراستنی ژینگە دەڵێت، کە سەیری نێو مارکێتەکانی ئەمریکا دەکەیت، بەدەیان شتی پلاستیکی دەبینیت، هاوکات دەشڵێت: ''ئەگەر خەڵک بە کەمی مادە پلاستیکییەکان بەرکابهێنێت، ئەوا مەرکێتەکانیش ناچاردەبن کە کەلوپەلە پلاستیکییەکانیان کەمبکەنەوە و بایەخ بە کاخەز یاخود هەر جێگرەوەیەکیان بدەن.
 
ئەو کارگێڕەی ناوچەی دەزگای پاراستنی ژینگە پێشنیازدەکات، منداڵان رابهێنرێن لەسەر کەمکردنەوەی پلاستیک و ئەمەش بە هەڵمەتێکی پەروەردەیی ناو دەنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە