زانکۆی کۆلۆرادۆ: زۆر دانیشتن زیان بە تەندروستیی دڵ دەگەیێنێت

05-11-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆلۆرادۆ لە ئەمریکا دەریدەخات، دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر تەندروستیی دڵ خراپ دەکات.
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، زۆر دانیشتن و نەجووڵان دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی کۆلیستڕۆل و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکات، بەڵام وەرزشیی تووند و کەمتر دانیشتن دەتوانێت ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمبکاتەوە.
 
دکتۆر چاندرە رینۆڵدز، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''دەبێت لە کاتی کارکردن زووزووە جووڵە و رۆیشتن هەبێت، هەروەها رۆژانە لانیکەم 30 خولەک وەرزش بکرێت''.
 
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، بۆ پێشگیریکردن لە قەڵەوی و نەخۆشییەکانی پەیوەست بە کەمجوڵەیی دەبێت هەفتانە زیاتر لە 75 خولەک وەرزشی تووند ئەنجامبدرێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گردبوونەوەی ئەمڕۆی پزیشکان دانەمەزراو.

بۆ جاری دووەم پزیشکانی گشتیی دانەمەزراو لە هەولێر و سلێمانی گردبوونەوە

ئەمڕۆ پزیشکان گشتیی دانەمەزراو لە هەریەک لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی گردبوونەوە و پەیامیان ئەوەیە، بە زووترین کات دابمەزرێن، چونکە ''پلەبەندیی هەموویان و ئەوانەی پێش خۆشیان تێکچووە و نائومێدن لە داهاتوویان''.