رووداو - تەندروستی
وەزارەتی تەندروستیی هیندستان رایدەگەیێنێت، ئەو کەسەی گومانی لێدەکرا تووشبووی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' بێت، دوای پشکنینی تاقیگەیی تووشبوونەکەی پشتڕاستکرایەوە.
وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەو کەسە گەنجێکی بە رەگەز نێرە، بەم دواییە لە وڵاتێکەوە گەشتی کردووە کە نەخۆشییەکەی تێدابڵاوبووەتەوە و لەئێستادا کەرەنتینەکراوە.
بەگوێرەی وەزارەتەکە، باری تەندروستیی نەخۆشەکە جێگیرە و بەپێی رێنماییەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
ئەم راگەیێندراوەی وەزارەتی تەندروستیی هیندستان دوای ئەوە دێت کە رۆژی یەکشەممە وەزارەتەکە ئەو کەسەی بە گومانی تووشبوونی بە نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' کەرەنتینەکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ