توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی تووتن و قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە زیاددەکەن

16 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆپنهاگن لە دانیمارک دەریدەخات، هەر یەکە لە بەکارهێنانی تووتن و قەڵەوی مەترسیی تووشبوون بە لەبیرچوونەوە زیاددەکەن.
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، دەتوانرێت بەڕێژەی 45٪ـی تووشبوون بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە پێشگیریلێبکرێت بە دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و خۆپاراستن لە قەڵەوی.
 
روس فریکی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''گرنگیدان بە فێربوونی بەردەوام و چالاکیی جەستەیی رۆژانە ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە کەمدەکاتەوە''.
 
بە گوێرەی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی، نەخۆشی لەبیرچوونەوە نەخۆشیێکی دەماریی جیدیە، زۆرینەی جار پەیوەندی بە چوونە تەمەنەوە هەیە و نیشانەکانی بریتین لە دابەزینی وردە وردە لە توانای هزریی، بیرەوەری، بیرکردنەوە و بڕیاردان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە