رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت، خانمانی دووگیان لە کۆتاییەکانی دووگیانییەکەیان باشترە خورما نەخۆن، یان کەمترین بڕی لێبخۆن.
د. گزنگ کاکل، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون دەڵێت، ''خورما ئۆکسیتۆسینی تێدایە، دوورنییە ببێتەهۆی گرژبوونی منداڵدان و دواتریش منداڵبوونی پێشوەختە''.
د. گزنگ کاکل دەشڵێت، ''خانمانی دووگیان بە شۆربا بەربانگ بکەنەوە و هێواش هێواش خۆراکی دیکە بخۆن، هەروەها مادەی ئاسن دوو کاژێر دوای خواردنەوەی چا بخورێت''.
بە گوتەی ئەم پسپۆڕە، خورما دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و سوودبەخشە، بەڵام وا باشترە لە کۆتاییەکانی ماوەی دووگیانی و لەو خانمانەی کە گرفتی لەبارچوونی پێشووتریان هەبووە نەخورێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ