رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی جیڤاسکیلا لە فینلاند دەریدەخات، ئەو منداڵانەی لە رووی جەستەییەوە تەندروستن، لە تەمەنی نێوجەوانیدا توانای هزرییان باشتردەبێت.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەو منداڵانەی کە لە تەمەنی زووی منداڵی وەرزش دەکەن و چالاکیی جەستەییان هەیە، ئەگەری زوو گەشەکردنیان زیاترە، کارکردنی مێشکیان بەهێزترە و کەمتر تووشیی خەمۆکی دەبن.
ئێرۆ هاپالە، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''دەبێت دایک و باوکان سەرپەرشتیار بن بۆ ئەوەی گرنگی بە ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی بدرێت و توانا هزریی منداڵ بەرزبکرێتەوە''.
بە گوێرەی کۆمەڵەی دەرووندروستی لە ئەمریکا، وەرزشکردن، خوێندنەوە و بایەخدان بە فێربوونی زمانی دیکە وادەکات منداڵان زیرەکبن و باشتر بیربکەنەوە، هەروەها ئەو منداڵانەی کاتێکی زیاتر لەگەڵ شاشەکاندا بەسەر دەبەن کەمتر سوودی جەستەیی و هزریی وەردەگرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ