توێژینەوەیەک: دەرمانەکانی کێشدابەزاندن جێگەی رێژیمی خۆراکی تەندروست ناگرنەوە

03-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی باشووری رۆژئاوای تێکساس دەریدەخات، بەکارهێنانی دەرمانەکانی کێش دابەزاندن نابنە جێگرەوەی ژەمی خۆراکی تەندروست، نابێت بەهۆی پشتبەستن بەم دەرمانانە رێژیمی خۆراکی تەندروست پشتگوێ بخرێت. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەو کەسانەی کە دەرمانی کێشدابەزاندن بەکاردەهێنن ئەگەر خۆراکی تەندروست نەخۆن، تووشی لەدەستدانی ماسوولکەکان، هەستکردن بە ماندوێتی، بەدخۆراکی و چەند کێشەیەکی دیکەی تەندروستی دەبن.
 
د. جەیمی ئەلمۆندۆز، سەرپەرشیاری توێژینەوەکە دەڵێت: "کێشدابەزاندن بە رێژیمێکی هاوسەنگ و تەندروست گرنگترە لە کێشدابەزاندن بە دەرمان، ئەگەری کەسێکیش دەرمانی کێشدابەزاندن بەکاربهێنێت دەبێت ئاگاداری خۆراکی رۆژانەی بێت''. 
 
سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە چەند هەنگاوێک دەخاتەڕوو بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی کاریگەرییە لاوەکییەکانی بەکارهێنانی دەرمانی کێشدابەزاندن، وەکو؛
 
- دوورکەوتنەوە لە خواردنی سورکراوە و چەوری زۆر
 
- سنووردارکردنی خواردنەوە گازییەکان، کحول و خۆراکە پڕ بەهاراتەکان
 
- کەمکردنەوەی بڕی خۆراک لە ژەمەکان
 
- خۆپاراستن لە تووشبوون بە بەدخۆراک
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە