رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا دەریدەخات، زیادبوونی رێژەی بەکارهێنانی شاشە لە نێو منداڵان پەیوەندی بە زیادبوونی کێشە دەروونییەکان هەیە.
لەم توێژینەوەیەدا نزیکەی 10 هەزار منداڵی تەمەن 9 بۆ 10 ساڵ بەشداربوون و دەرکەوتووە، کات بەسەربردنی زۆر بە سەیرکردنی تەلەفزیۆن و شاشەکانی دیکە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی فرەجوڵەیی 'ADHD' و خەمۆکی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاددەکات.
دکتۆر جاسۆن ناگاتا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''بەکارهێنانی شاشە رەنگە جێگەی ئەو کاتە بگرێتەوە کە بەسەردەبردرێت لە چالاکییە جەستەییەکان، خەوتن و دروستکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی، بەمەش شاشە زیان بە تەندروستیی جەستەیی و دەروونی دەگەیێنێت''.
بە گوێرەی توێژینەوەکە، ئەو منداڵانەی کە زۆرترین کاتیان لە سەیرکردنی شاشەکان بەسەر دەبەن، ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی بەڕێژەی 10%، کێشەکانی هەڵسوکەوت بەڕێژەی 7% و مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشیی فرەجوڵەیی ADHD بەڕێژەی 6% زیاترە بەراورد بەو منداڵانەی کە رێژەی بەکارهێنانی شاشەیان کەمترە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ