زانکۆی گاڵوەی: خواردنەوەی گازی و شەربەتی دەستکرد ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاددەکەن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی گاڵوەی لە ئیرلەندا دەریدەخات،  خواردنەوە گازییەکان، هەندێک شەربەتی میوە و خواردنەوەی زیاتر لە چوار کوپ قاوە دەبنە هۆی زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک.
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، خواردنەوە گازییەکان و زۆرێک لەو بەرهەمانەی کە وەک شەربەتی میوە دەخرێنە بازاڕەوە مادەی پارێزەر و شەکری زیادکراویان تێدایە، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک بەڕێژەی 37٪ زیاددەکەن. 
 
د. ئاندرێ سمیس، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''قاوە سوودی تەندروستیی دەبێت، بەڵام خواردنەوەی قاوەش ئەگەری چوار کووپ زیاتر بوو مەترسیی تووشبوون بە جەڵتە بەرزدەکاتەوە''. 
 
توێژەرانی توێژینەوەکە ئامۆژگاری هاووڵاتییان دەکەن، بۆ کەمکردنەوەی ئەگەرەکانی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ، دەبێت رۆژانە لەبڕی خواردنەوە گازییەکان، شەربەتی دەستکرد و زۆر خواردنەوەی قاوە لەنیکەم حەوت پەرداخ ئاو بخورێتەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پزیشکێک راوێژ لەگەڵ نەخۆشەکەی دەکات.

نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر: خەمۆکی و دڵەڕاوکێ پێشەنگی کێشە دەروونییەکانی گەورانن

جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر رایدەگەیێنێت، لەنێو گەوران 'خەمۆکی و دڵەڕاوکێ' لەنێو منداڵانیش 'کێشە رەفتارییەکان' بڵاون و ئاماری کێشە دەروونییەکانیش لەنێو گەوران روو لە زیادبوونە.