زانکۆی نیو مەکسیکۆ: خەمۆکی ئەگەری چاکبوونەوە لە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە

05-08-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی نیو مەکسیکۆ دەریدەخات، تووشبووانی شێرپەنجە کە هاوکات تووشی خەمۆکیش بوون. ئەگەری چاکبوونەوە و رزگاربوون لە نەخۆشییەکەیان کەمتردەبێتەوە. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، دەبێت تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بەردەوام پاڵپشتی دەروونیان بکرێت، خەمۆکی لە تووشبووانی شێرپەنجە ئەگەری گیانلەدەستدان بە شێرپەنجەکە بەڕێژەی سێ ئەوەندە زیاددەکات. 
 
 دکتۆر جادیش خوبچەندا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە رایدەگەیێنێت، تووشبووانی شیرپەنجە کوالێتیی ژیانیان تێکدەچێت، دەبێت بەردەوام چاودێری بکرێن و جیا لە پزیشک خێزانەکانیان پالپشتی سەرەکیان بن. 
 
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، خەمۆکی نەخۆشییەکی دەروونی باوە و نیشانەکانی بریتین لە، کەمتر چێژ بینین، بێهیوایی، تێکچوونی خەو، نەمانی ئارەزووی خواردن و تێکچوونی پەیوەندییەکان.
 
بەپێی ئەم رێکخراوە، هەر یەکە لە وەرزشکردن، باشترکردنی پەیوەندیی خێزانی و هاوڕێیەتی، رێککردنەوەی خشتەی خەوتن و خواردن و دوورکەوتنەوە لە کحول بە هەنگاوی کاریگەری دادەدەندرێن بۆ پێشگیریکردن لە تووشبوون بە خەمۆکی رزگاربوون لێی. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە