توێژینەوەیەک: تووشبووانی شەکرە ئەگەری تووشبوونیان بە رەبۆ دوو ئەوەندە زیاترە

10-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی پزیشکیی تایپێی لە تایوان دەریدەخات، ئەو کەسانەی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەمیان هەیە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی رەبۆ بەڕێژەی دوو ئەوەندە زیاترە. 
 
لەم توێژینەوەیەدا کار لەسەر پەیوەندی نێوان نەخۆشیی رەبۆ و جۆری دووەمی شەکرە کراوە و دەرکەوتووە، تاوەکو رەبۆ لە کەسێک توندتر بێت، مەترسیی تووشبوونی بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم زیاتردەبێت. 
 
دکتۆر نام نگوین، توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە لە زانکۆی پزیشکیی تایپێی لە تایوان دەڵێت: "ئەم پەیوەندییە جەخت لەسەر پێویستیی هۆشیاری زیاتر دەکاتەوە لە نێوان نەخۆشانی تووشبوو بە جۆری دووەمی شەکرە یاخود رەبۆ و دابینکردنی چادێریی تەندروستییان".
 
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، رەبۆ نەخۆشییەکی درێژخایەنی سییەکانە و لە جیهاندا زیاتر لە 260 ملیۆن تووشبووی هەن و ساڵانەش 450 هەزار کەس بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانلەدەستدەدەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی روونکردنەوەی بۆ گواستنەوەی گەرمیی لاپتۆپ بۆ رانەکان.

توێژینەوەکان: لاپتۆپ پیاوان تووشی کێشەیەکی مەترسیدار دەکات

لاپتۆپ بە نزیکەیی لە هەموو ماڵێکدا هەیە و ملیۆنان کەس لە ماڵ و ئۆفیسەکانیان بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان بەکاری دەهێنن، بەم دواییانەش بە قەبارە و شێوازی جیاواز بەردەست بووە، بەڵام لەڕووی جەستەییەوە پسپۆڕان هۆشداری لە شێواز و چۆنیەتیی بەکارهێنانی دەدەن.