سکوڵی پزیشکیی ئێکستەر لە بەریتانیا: قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە چەند هەوکردنێک زیاددەکات

09-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی سکوڵی پزیشکیی ئێکستەر لە بەریتانیا دەریدەخات، ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی سییەکان، ئەنفلۆنزا و هەوکردنەکانی رێڕەوی میز لە کەسانی قەڵەو و کێش زیاد زیاترە بەراورد بە کەسانی کێشڕێک. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەوانەی پێوانەی بارستایی جەستەیان BMI لە نێوان 30 بۆ 35 بێت ئەگەری تووشبوونیان بەم هەوکردنانە بەڕێژەی 35٪ زیاددەبێت. 
 
راین هۆپکینس، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، "پزیشکانی کلینیکی دەبێت باس لە بژاردەکانی کێشدابەزاندن بکەن بۆ ئەو کەسانەی کە پێوانەی بارستایی جەستەیان بەرزە و مەترسیی تووشبوونیان بە هەوکردن هەیە''. 
 
بۆ پێشگیریکردن لە قەڵەوی و نەخۆشییەکانی پەیوەست بە کەمجوڵەیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO پێشنیاز دەکات، هەفتانە لانیکەم 150 خولەک وەرزشی مامناوەند و 75 خولەک وەرزشی تووند ئەنجامبدرێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە