ناوەندی باری نائاسایی تەندروستیی جیهانی: مانگی داهاتوو لە کۆنگۆ کوتان دژ بە 'ئاوڵەی مەیموون' دەستپێدەکات

08-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
نیشانەکردن ئاوڵەی مەیموون
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

ناوەندی باری نائاسیی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، تەندروستیی کۆنگۆ چاوەڕوانی گەیشتنی ژەمی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی 'ئاوڵەی مەیموون'ـن  و سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم کوتان دەستپێدەکرێت.
 
ناوەندەکە ئاماژە بەوەدەکات، هەفتەی رابردوو کاروانێکی ڤاکسینی 'ئاوڵەی مەیموون' گەیشتە پایتەختی کۆنگۆ کە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی 'ئاوڵەی مەیموون'ـە، لەم هەفتەیەشدا 100 هەزار ژەمی دیکە دابیندەکرێت، بەڵام کۆنگۆ پێویستی بە نزیکەی 3 ملیۆن ژەمە ڤاکسین هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە. 
 
کریس ئۆساکۆ، رێکخەری لیژنەی وەڵامدانەوەی 'ئاوڵەی مەیموون' لە کۆنگۆ دەڵێت، ''سەرەتا گەورەساڵانی پارێزگاکانی ئیکواتۆر، کیڤۆی باشوور و سانکورۆ دەکوترێن دواتر لە شوێنەکانی دیکەش هەڵمەتەکە دەستپێدەکات''. 
 
بەگوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆل و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەفریقا CDC، زۆرترین تووشبووی 'ئاوڵەی مەیموون' لە کۆنگۆی دیموکرات تۆمارکراون و لەسەرەتای ساڵی 2024ـەوە 643 کەس بەهۆی نەخۆشییەکە لە کۆنگۆ گیانیانلەدەستداوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دکتۆر باران جەمیل، پزیشکی دەرمانساز و دکتۆر هونەر رێبوار، پێشکێشکاری پۆدکاستی نەخۆشنامە.

نەخۆشنامە؛ نەخۆش هەبووە بەهۆی کۆنتڕۆڵنەکردنی شەکرەکەی، قاچی بڕاوەتەوە

نەخۆشنامەی ئەمجارە بە چیرۆکی دوو هاوژین دەستپێدەکات کە چوونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر، سەرەڕای بەکارهێنانی دەرمان، پیاوەکە هەناسەتەنگییەکی تووندی تووشبووە و هاوژینەکەی گوتویەتی کە رۆژانە زیاتر لە سێ پاکەت جگەرە دەکێشێت. بەخاخیشی بەکاردەهێنا، بەڵام بە هۆکارێک؛ هیچ سوودی لێ وەرنەگرتبوو!