زانکۆی بۆرگۆندی لە فەرەنسا: ژیانکردن لە ژینگەی قەرەباڵخ ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاددەکات

27-08-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی زانکۆی بۆرگۆندی لە فەرەنسا ئاماژە بەوەدەکات، ژیانکردن لە شوێنی قەرەباڵخ و پڕ لە ژاوەژاو ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاددەکات، هەروەها چاکبوونەوە لەدوای تووشبوون بە کێشەی دڵ و خوێنبەرەکان دوادەخات.
 
 ئەم توێژینەوەیە بۆ دیاریکردنی کاریگەریی شوێنی ژاوەژاو لەسەر تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان بە بەشداری 450 کەس ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە، ئەوانەی تەمەنیان لە خوار 50 ساڵەوەیە ئەگەر لە ناوچەیەکی پڕ لە ژاوەژاودا بژین ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ زیاترە. 
 
د. ماریان زیلەر، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''دەشێت ژینگە و قەرەباڵخی دەورووبەر کاربکاتە سەر تووشبوون بە نەخۆشیی جیاواز و چاکبوونەوە لێی".
 
پسپۆڕانی نێو ئەم توێژینەوەیە ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە تووشبووی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانن یاخود ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان هەیە لەو شوێنانە ژیان بکەن کە ژینگەیەکی ئارامی هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە