توێژینەوەیەک: زۆرینەی خانمانی دووگیان تووشی کەمی مادەی ئاسن دەبن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی کۆلێژی ئەمریکی بۆ پزیشکانی منداڵبوون و خانمان دەریدەخات، 80%ی خانمانی دووگیان تا سێ مانگی سێیەم تووشی کەمی ئاسن دەبن. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، مەرج نییە رێژەکە بەجۆرێک کەمببێتەوە کە ببێتە هۆی کەمخوێنی، بەڵام دەبێت خانمانی دووگیان پشکنینی پێشوەختە و زووزووە ئەنجامبدەن و بە شێوەی تەواوکاری خۆراکی مادەی ئاسن وەربگرن. 
 
دکتۆر ئێڵین ماکارسی دەڵێت، ''لە کاتی دووگیانی بڕێکی زۆری مادەی ئاسن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کۆرپەلە و دایک هەڵدەمژرێت ئەمەش وادەکات ئاستی ئاسن لە دایکەکە کەمببێتەوە''. 
 
بەگوێرەی کۆلێژی ئەمریکی بۆ پزیشکانی منداڵبوون و خانمان، کەمبوونەوەی ئاستی ئاسن ئەگەر کۆنتڕۆڵ نەکرێت، دەبێتە هۆی کەمخوێنی بەمەش ئەگەری تووشبوون بە خوێنبەربوونی دوای منداڵبوون، لەدایکبوونی پێشوەختە و کەمی کێشی کۆرپەلە زیاددەکات. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە