دیموکراتەکان لەدژی پێناسە گومرگییەکانی دۆناڵد ترەمپن بۆ سەر وڵاتان
سەپاندنی پێناسی گومرگی لەلایەن ئیدارەی ترەمپ بەسەر وڵاتان، کاردانەوەی گەورەی لەنێوخۆی ئەمریکا و جیهانیش دروستکردووە، بەشێکی وڵاتان دەیانەوێت لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ بکەن و ئەم دۆخە سەرنەکێشێت بۆ جەنگێکی گەورەی بازرگانی، بەشێکی دیکەشیان بە تووندی وەڵامی پێناسە گومرگییەکانی ئەمریکایان داوەتەوە، لە نێویاندا چین.