رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لەبارەی لێدوانێکی لەسەر هێرشەکەیان بۆ سەر بنکەی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق داوای لێبووردن دەکات کە گوتبووی، پێشتر عێراقمان ئاگادارکردووەتەوە.
جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو رایگەیاند، "بە قووڵی داوای لێبووردن دەکەم و لێی پەشیمانم ئەگەر هەر ناڕوونییەکی دروستکردبێت. لێدوانەکەم لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانە بووە هەمان بوون و پێم درابوون."
درەنگانی شەوی هەینی، ئەمریکا 85 ئامانجی لە 7 شوێن لە عێراق و سووریا لە رێگەی فڕۆکە جەنگییەکانی و مووشەکەوە کردنە ئامانج، ئەوەش وەکو وەڵامێک بۆ کوژرانی سێ سەربازیان لە ئوردن لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیی گرووپە چەکدارەکان لە هەفتەیەک پێشتر.
کێربی جەختی لەوە کردەوە کە هیچ "مەبەستێکی خراپ"ـی لەو کارە نەبووە، "من بەرپرسیارێتییەکە بە جدی هەڵدەگرم و بە قووڵی پەشیمانم لەو هەڵەیەی کە کردوومە."
رۆژی دووشەممە، 5ـی شوباتی 2024، ڤێدانت پاتێڵ، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە واشنتن رایگەیاند، "عێراق وەکو هەموو وڵاتانی دیکە لەوە تێگەیشتبوو، کە دوای کوژرانی سەربازەکانمان، وەڵاممان بۆ هێرشەکان دەبێت. سەبارەت بە هێرشەکەی رۆژی هەینی، هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە نەدرابوو، ئێمە دەستبەجێ دوای هێرشەکە عێراقییەکانمان لە هێرشەکە ئاگادار کردەوە."
جۆن کێربی ئاماژەی بەوەکرد، هێرش و وەڵامدانەوەکەیان شتێکی نهێنی نەبووە، "ئەوە نهێنی نەبوو بۆ کەس، بۆ بەرپرسانی عێراق و رای گشتیش کە ئێمە وەڵامی هێرشی سەر هێزەکانمان دەدەینەوە."
جۆن کێربی ئاماژەی بەوەکرد، هێرش و وەڵامدانەوەکەیان شتێکی نهێنی نەبووە، "ئەوە نهێنی نەبوو بۆ کەس، بۆ بەرپرسانی عێراق و رای گشتیش کە ئێمە وەڵامی هێرشی سەر هێزەکانمان دەدەینەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ