فوئاد حوسێن بۆ رووداو: لەبارەی ئەرکی هاوپەیمانان تەنیا دوو خاڵ ماون رێککەوتنیان لەبارەوە بکرێت

24-09-2024
دیار کوردە @diyarkurda
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی رێککەوتنی نێوان حکومەتی وڵاتەکەی و حکومەتی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق بە رووداوی راگەیاند، دوو خاڵ ماون کە لەنێوان هەردوولادا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت. 
 
رۆژی سێشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2024، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، "ئەگەر لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق گەیشتینە رێککەوتن، ئەوا (دواتر) راگەیێندراوی هاوبەش لەوبارەیەوە بڵاودەکرێتەوە".
 
فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوەش کرد، "تەنیا یەک دوو خاڵ ماون رێککەوتنیان لەبارەوە بکرێت".
 
لە کۆتاییەکانی ساڵی 2014دا هێزی ئەمریکا و دواتریش ژمارەیەک وڵاتی دیکە لەسەر داوای حکومەتی عێراق هاتنە هەرێمی کوردستان و عێراق بە مەبەستی یارمەتیدانی هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە تێکشکاندنی داعشدا. 
 
ئێستاش گفتوگۆی نێوان عێراق و ئەمریکا لەبارەی داهاتووی ئەو هێزانە لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوەدەچێت. 
 
نزیکەی 2500 سەربازی ئەمریکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەن؛ هەروەها 900 سەربازیش لە رۆژئاوای کوردستان و سووریان.
 
فوئاد حوسێن لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیاش قسەی کرد و گوتی، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا باشن و ئاماژەی بەوەش کرد، شاندی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.
 
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان، وەزیری دەرەوەی عێراق گوتی، "لەگەڵ لایەنی تورکی هەموو پرسەکان گەنگەشە دەکەین و هەوڵ دەدەین لە رێگەی دایەلۆگەوە چارەسەر بۆ بەشێک لە پرسەکان بدۆزینەوە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

27 هەزار مامەڵەى ساختەى مووچەى قوربانییانى تیرۆر لە عێراق رادەگیرێن

عەبدولئیلا نائیلی، سەرۆکى دامەزراوەى شەهیدان بە میدیاى فەرمى عێراقى راگەیاندووە: پرۆسەى وردبینى لەو دۆسیانە لە سەرجەم پارێزگاکان دەکرێت بەوانەشەوە کە پێشتر کراون و لە رێگەى هاوئاهەنگى دامەزراوە ئەمنییەکانەوە، پرسی وردبینى ئەمنى بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکان کارا کراوە.