رووداو – واشنتن
فەرماندەی پێشووی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) پشتیوانیی خۆی بۆ کەمکردنەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و هێشتنەوەیان لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا دەردەبڕێت.
رۆژی هەینی کێنێس مککێنزی، فەرماندەی پێشووی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە واشنتن قسەی بۆ دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداوی ئەمریکا کرد و گوتی، "شەڕی دژ بە داعش پێویستە بەردەوام بێت. ئێمە بەردەوام دەبین لە هەڵسەنگاندن بۆ پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق لەسەر بنچینەی دانوستاندنی هاوبەش." گوتیشی، "قەبارەی هێزەکانمان لە عێراق بچووکتر دەبێتەوە و پێموانییە ئەوەش خراپ بێت، بەڵکو رەنگە شتێکی باش بێت."
بەڵام لە بارەی سووریا، مککێنزی دەڵێت، "پێویستمان بەوەیە توانای خۆمان لە رۆژهەڵاتی سووریا بهێڵینەوە دژی داعش، ئەوەش پێویستی بەکاری هاوبەشە لەگەڵ هاوبەشە کورد و عەرەبەکانمان لە خواروو و سەرووی رووباری فوڕات".
مککێنزی ئاماژە بەوە دەکات، گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران لە عێراق و سووریا "هەڕەشەن بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و عێراقیش،" بۆیە دەڵێت، "پێم سەیر نابێت ئەگەر ئێران بڕیاربدات ئەو گرووپانە رابسپێرێت و شەڕەکە تووندتربکات و داوایان لێبکات هێرشبکەنە سەر هێزەکانی ئەمریکا."
دەقی پرسیار و وەڵامی رووداو لەگەڵ مککێنزی:
رووداو: زۆر سوپاس ژەنەراڵ، چەند گرووپێکی چەکداری سەر بە ئێران لە عێراق و ناوچەکانی دیکەش هەن. ئەمڕۆ راپۆرتێکم بینی کە بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل و دوو سەربازیان کوشتووە و ژمارەیەکی دیکەیان بریندارکردووە. رۆڵی ئەو میلیشیایانە چۆن دەبینی؟ پێت وایە عێراق پەلکێشی ئەو شەڕە دەکەن یان عێراق دەبێتە وێستگەی داهاتووی ئەم شەڕە؟
کێنێس مککێنزی، فەرماندەی پێشووی سێنتکۆم: گرووپە میلیشیاکانی پشتیوانلێکراو لەلایەن ئێران لە عێراق و سووریا، بەدڵنیاییەوە هەڕەشەن بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا و هێزە عێراقییەکانیش لەو وڵاتەدا، بۆیە سەرسام نابم ئەگەر ئێران بڕیاربدات ئەو گرووپانە رابسپێرێت و شەڕەکە تووندتربکات و داوایان لێبکات هێرشبکەنە سەر هێزەکانی ئەمریکا. ئەوە بەدڵنیاییەوە رێی تێدەچێت.
رووداو: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەگەڵ عێراق گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی سەربازی هاوپەیمانان لە 2025 لە عێراق و 2026 لە سووریا. رێککەوتنەکەت بەدڵە؟ ئەی داهاتووی هاوئاهەنگییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەڕی داعش چۆن دەبینی؟
کێنێس مککێنزی، فەرماندەی پێشووی سێنتکۆم: پێویستە شەڕی دژی داعش بەردەوام بێت. ئێمە بەردەوام دەبین لە هەڵسەنگاندن بۆ پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق لەسەر بنچینەی دانوستاندنی هاوبەش. ئێمە قەبارەی هێزەکانمان لە عێراق بچووکتر دەبێتەوە و پێم وانییە ئەوەش خراپ بێت، بەڵکو رەنگە شتێکی باش بێت. هاوکات پێم وایە پێویستمان بەوەیە توانای خۆمان لە رۆژهەڵاتی سووریا بهێڵینەوە دژی داعش، ئەوەش پێویستی بەکاری هاوبەشە لەگەڵ هاوبەشە کورد و عەرەبەکانمان لە خواروو و سەرووی رووباری فورات تاوەکو ئەو ئامانجانە بەدیبهێنین؛ ئەوەش پرسێکی درێژخایەنە. لەهەمان کاتتدا دڵنیام لەگەڵ حکومەتی عێراق کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی باشترین چارەسەر.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ